٧ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٥٠
فەرمانی سەدر بۆ هێزەکانی سەرایا سەلام چی بوو

لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا لە کەرکوک بکشێنەوە

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـموقتەدار سەدر فەرمانی دەرکرد بۆ هێزەکانی سەرایا سەلامى سەر بە ڕەوتەکەی، بۆ ئەوەی لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا لە کەرکوک بکشێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا سەدر مۆڵەتى ٧٢ کاتژمێرى داناوە بۆ چەکدارانى سەرایا سەلام کە بەشیكن لە حەشدی شەعبی تا لە پارێزگاى کەرکوک و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە بکشێنەوە و دۆسیەى ئەمنى تەنیا لە دەستی هێزە ئەمنیەکانی سەر بە حکومەتى فیدڕاڵدابێت.

رۆژی پێنجى ئەم مانگە لە بەردەم بارەگایەکى سەرایا سەلام لە شەقامى ئەتڵەسى ناوشارى کەرکوک، لە ئاکامی دوو تەقینەوەدا کە یەکێکیان خۆکوژیی بوو، شەش کەس کوژران و ١٨ ى تریش برینداربوون کە زۆربەی بەرکەوتووان چەکدارى سەرایا سەلامبوون.